ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/12/27 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ داوود مه‌حموود محه‌مه‌د، بۆ كۆچى دواییى دایكى شه‌هیدان خوالێخۆشبوو خاتوو ئافتاو ساڵح قادرى دایكیان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌یان كرد.
نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه داوود مه‌حموود محه‌مه‌د، سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان بۆ په‌یوه‌ندى و به‌سه‌ركردنه‌وه و هاوبه‌شیى نێچیرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.