سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له سنووری شاری هه‌ولێر له نزیك گوندی لاجان ئاگر له پاڵاوگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی كه‌وتۆته‌وه و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیش خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاگر له پاڵاوگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه‌وتۆته‌وه كه ده‌كه‌وێته نزیك گوندی لاجان.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌ره‌تا ئاگر له ڕێڕه‌وێكی پاشه‌ڕۆكانی پاڵاوگه‌كه كه‌وتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ له خه‌زانی به‌رهه‌مه‌كانی پاڵاوگه‌كه ئاگریان گرتووه.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و خه‌ریكی كۆنتڕۆكردنهوهی ئاگره‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا دوو له پاڵاوگه‌كان كۆنتڕۆڵكراون و ته‌نیا یه‌كێكیان ماوه كۆنتڕۆڵ بكرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خۆشبه‌ختانه به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌كه‌وتۆته‌وه و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی پاڵاوگه‌كه سه‌لامه‌تن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.