سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی وه‌زیرێكی پێشووتری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی باوكییه‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ د. محه‌مه‌د ئیحسان وه‌زیری پێشووتری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ كۆچى دواييى باوكی خوالێخۆشبووی، سه‌ره‌خۆشى لێ كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێم وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ د. محه‌مه‌د ئیحسان و خانه‌واده‌كه‌ی، هيواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایی به خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێت.
لاى خۆشیيهوه د. محه‌مه‌د ئیحسان سوپاس و پێزانينى خۆی و خانه‌واده‌كه‌یانی بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.