سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی 12ـی 2022 پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی ئازاد عوبێد ساڵح بڵاو کردەوە، سەرەخۆشیی لە خانەوادە و کەسوکاری هاوڕێیانی کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی هاتووە کە "بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و مێژوونووسی ناسراوی كورد و مامۆستای بەشی مێژووی كۆلیژی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین پڕۆفیسۆر دکتۆر (ئازاد عوبێد)ـم بیست."
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و مێژوونووسی ناسراوی كورد و مامۆستای بەشی مێژووی كۆلیژی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین پڕۆفیسۆر دکتۆر (ئازاد عوبێد)ـم بیست.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئازاد عوبێد و مامۆستایان و قوتابییانی زانكۆی سەلاحەددین دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر دکتۆر ئازاد عوبێد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
27ـی كانوونی یەكەمی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.