Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 04:03

له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچێك 7 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌ستگیركردنی 7 تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و دواتریش ده‌ستدرێژیكردنیان بۆ سه‌ر كچێك.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمار كرد كەوا كچەكەی دیار نەماوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەست پێ كرد، دەركەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكییەوە لە تیكتۆك كچەكە ماڵی بەجێ‌ هێشتووە و لە ترسا هەڵاتووە .

ڕاشیگه‌یاند: پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و سەرەتا توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بكرێن كە ڤیدیۆكەیان بڵاو كردبووه‌وە، دواتریش لە ماوەیەكی كەمدا كچە ونوبووەكە دۆزرایەوە، دەریش كەوت لە ماوەی دیارنەمانیدا لەلایەن 5 تۆمەتبارەوە ڕفێنراوه‌ و لەناو شوقەیەكدا دەستبەسەركراوە و دەستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌ سەر .

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسی بەردەوام بوو تا ئەو كاتەی توانرا تۆمەتباره‌كانی تر بدۆزرێنەوە و دەستگیر بكرێن كه‌ بریتی بوون له‌ 7 تۆمه‌تبار، ئه‌وانیش (ب. خ. ن) لەدایكبووی 2005، (م. ر. م) لەدایكبووی 2002، (م. م. ق) لەدایكبووی 1999، (گ. م. م) لەدایكبووی 1988، (ب. ب. ح) لەدایكبووی 1995، (چ. ع. ح) لەدایكبووی 1993، (ر. س. س) لەدایكبووی 1989.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەرده‌وامە و سه‌رجه‌میشیان دانیان ناوە بە تاوانه‌كانیان .

سه‌باره‌ت به‌ كچه‌كه‌ش دوای دۆزینەوەی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە، بە بڕیاری دادوەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ چارەسەری پزیشكی و پشكنینی پێویست، لە ئێستاشدا ڕەوانەی شێڵتەر (خانەی داڵدەدان) لە سلێمانی كراوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.