قایمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه ئاگره‌كه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌می پاڵاوگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كۆنتڕۆڵكراوه و خۆشبه‌ختانه‌ش هیچ زیانێكی گیانی له ڕووداوه‌كه‌دا نه‌كه‌وته‌وه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شوێنی ڕووداوه‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئاگره‌ی ئه‌مڕۆ له پاڵاوگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی له سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ولێر – گوێڕ له نزیك گوندی لاجان كه‌وتبووه‌وه، توانرا به هه‌وڵی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی كۆنتڕۆڵ بكرێ.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای كه‌وتنه‌وه زیانێكی زۆری ماددی، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا هیچ زیانێكی گیانی نه‌كه‌وته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له كاتی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا، به‌هۆی ئه‌و غازه‌ی كه له ئه‌نجامی سووتانه‌وه دروست ببوو، دوو كارمه‌ندی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر بریندار بوون و بارودۆخی یه‌كێكیان ناجێگیره و ئێستا له نه‌خۆشخانه خه‌وێنراوه.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر له‌باره‌ی قه‌باره‌ی ئاگره‌كه گوتی: قه‌باره‌ی ئاگره‌كه زۆر گه‌وره بوو و 9 ته‌نكی عه‌مباركردنی گاز سوتابوون، هه‌روه‌ها مه‌ترسی زۆریشی بۆ سه‌ر شوێنه‌كانی ده‌وروبه‌ری پاڵاوگه‌كه دروستكردبوو.
گوتیشی: دوای هه‌وڵێكی زۆری تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی، توانرا ئاگره‌كه بكوژێنرێته‌وه و دۆخه‌كه به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵ بكرێ.
سه‌باره‌ت به هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێستا ئه‌فسه‌ر و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له شوێنه‌كه‌ن و خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ زانینی هۆكاری ڕووداوه‌كه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م پاڵاوگه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌م ڕووداوه‌ی لێ دروستبووه، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌فه‌رمی ڕاگیراوه و كاری پاڵاوتنی تێدا ناكرێ، به‌ڵام به‌شێك له كۆگاكانی بۆ خه‌زنكردنی گاز و سووته‌مه‌نی به‌كارده‌هێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.