Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:38

بە ڤیدیۆ؛ کچێکی ئەمریکی دواساتەکانی تەمەنی خۆی لەناو بەفردا تۆمار دەکات

کوردستان TV
100%

کچێکی تەمەن 22 ساڵ لە شاری بوفالۆی ویلایەتی نیویۆرک لەناو بەفردا گیری خواردبوو، دواساتەکانی تەمەنی بە ڤیدیۆ تۆمار دەکات و بۆ خانەوادەکەی دەنێرێت.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ڕابردوو، ئەندێل تایلۆر کاتێک لە کارەکەی دەگەڕایەوە ماڵەوە، ئۆتۆمبێلەکەی گیری خوارد و نزیکەی 18 کاتژمێر لەناو ئۆتۆمبێلەکەی مایەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (ئیندیپێندنت)ـی بەریتانی، تایلۆر دوو ڤیدیۆی تۆمار کردووە، یەکەمیان لە ئێوارەدا کاتێک بەفر جامی ئۆتۆمبێلەکەی داپۆشیوە، گرتە ڤیدیۆکەی دیکەش لە دەوروبەری نیوەشەودا نێردراوە، دەرکەوتووە لەو شوێنەی ئۆتۆمبێلەکەی گیربووە، بە بەفرێکی زۆر داپۆشراوە.

شۆنیکا، خوشکی تایلۆر لە قسەکانیدا بۆ ڕادیۆی WCOS، گوتی کە خوشکە کۆچکردووەکەی پێی گوتووە کە ترساوە.

بەگوتەی شۆنیکا، ئەوان لەدوای نیوەشەوەوە پەیوەندییان لەگەڵ تایلۆردا لەدەست داوە، پاشان چەند کاتژمێرێک دواتر لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە مردوویی دۆزراوەتەوە.

خێزانی تایلۆر ئاماژەیان بەوە داوە کە درکیان بەو مەترسییە نەکردووە کە کچە کۆچکردووەکەیان لەسەری بووە، جەختیشیان کردووەتەوە کە پێش مردنی پەیوەندیی لەگەڵ دەزگای فریاکەوتن هەبووە و ئەوان نەیانتوانیوە لە کاتی خۆیدا ڕزگاری بکەن.

لە کاتێکدا تاوەکو ئێستا هۆکاری مردنی تایلۆر پشتڕاست نەکراوەتەوە، دایکی تایلۆر بەناوی ستیل، پێی وایە کچەکەی بەهۆی ژەهراویبوونی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن گیانی لەدەست داوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.