وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له سه‌رجه‌م هاووڵاتییان كرد ئه‌وانه‌ی كه له ماڵه‌وه چه‌كیان هه‌یه، ده‌بێت دوای سه‌ری ساڵ چه‌كه‌كانیان له‌لای حكوومه‌ت تۆمار بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییان ڕایگه‌یاند: داوا ده‌كه‌ین کە هەر کەسێک چەکی (تەنیا چەکی ئاگرین: واتا دەمانچە و کلاشینکۆف) لە ماڵەوە هەیە و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان نییە، لە دوای پشووی سەری ساڵ بە زووترین کات سەردانی یەکێک لەو بنکانەی خوارەوە بکات بۆ تۆمارکردنی چەکەکەی.
ڕاشیگه‌یاند: تۆمارکردنی چەک یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی یاسای چەک ژمارە 2ی ساڵی 2022ە کە یەک ساڵی دیاری کردووە بۆ ئەم پرۆسەیە، هەر کەسێکیش لە دوای ئەم ساڵە کە لە تەمووزی ٢٠٢٣ تەواو دەبێت، چەکی تۆمارنەکراوی لا بێت، وەکو چەکی یاساغ مامەڵەی لە گەڵ دەکرێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا حكوومه‌ت چه‌كه‌كه له خاوه‌ن چه‌ك ده‌سه‌نێت، وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: کاتێک چەکەکەت تۆمار دەکەیت، حکوومەت لێت ناسەنێت، بەڵکو لەگەڵ خۆت دەیبەیتەوە و لەسەر ناوی تۆ تۆمار دەبێت، مافی دەرهێنان و هەڵگرتنت نییە تا مۆڵەتی چەک هەڵگرتن بەدەست نەهێنیت، ئەو چەکەی بە ناوی تۆ تۆمار کراوە، ئەگەر تەنیا لە ماڵەوە بیپارێزی و نەیبەیتە دەرەوە، ڕووبەرووی هیچ لێپرسینەوەیەک نابیت.
داواشی له هاووڵاتییان كرد كه پەلە بکەن لە سەردانیکردنی ئەم بنکانەی خوارەوە كه بۆ تۆمارکردنی چەکەکانتان دەستنیشان کراون.
بۆ تۆماركردنی چه‌كه‌كانیش، پێویسته هاووڵاتییان سه‌ردانی نزیكترین ئه‌و بنكانه بكه‌ن كه له خواره‌وه دیاریكراوه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.