ئەمشەو سێشەم د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن ڕێبەرئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە فڕۆکەخانەی نێودهوڵهتی هەولێر پێشوازیی لێ کرا.
لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، بڕیارە سەرۆک کۆماری عێراق و شاندی یاوەری کە پێکهاتوون لە وەزیری ڕۆشنبیری، وەزیری پەروەردە، وەزیری ژینگە، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی عێراق و ئەمینداری گشتی پەرلەمانی عێراق لەچوارچێوەی بەرنامەیەکدا سەردانی پارێزگاکان بکهن و لەم نزیکانەش سەردانی پارێزگای نەینەوا دەکەن.
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گەرمی بەخێرهاتنی سەرۆک کۆمار و شاندی یاوەری کرد بۆ هەولێری پایتەخت و هیوای سەرکەوتنی بۆ سەردانەکەیان خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.