به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت و به‌په‌له‌ی ئه‌نجام دا و تێیدا چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی بارودۆخ و ئەنجامەکانی تیپی تۆپی پێی یانەکەمان لە خولی نایابی عێراق، دەستەی کارگێڕی یانەکەمان دوو بڕیاری گرینگی ده‌ركرد.
بڕیاری یه‌كه‌میان تایبه‌ت بوو به ڕاهێنه‌ر و له‌مباره‌یه‌وه یانه‌كه ڕایگه‌یاند: نوێکردنەوەی متمانەی تەواو بە راهێنەری یانەکەمان کاپتن (غازی فەهد) و ستافەکەی بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی تیپی تۆپی پێی یانەکەمان لە خولی نایابی عێڕاق بۆ وەرزی 2022-2023.
بڕیاری دووه‌میشیان سه‌باره‌ت به یاریزانانه و تێیدا هاتووه: سەرپشککردنی کاپتن (غازی فەهد) لە هێنانی هەر یاریزانێکی نوێ و دەستبەرداربوون لە هەر یاریزانێك کە نەبووبێتە جێگه‌ی ڕەزامەندیی راهێنەر لە گواستنەوەی زستانەی یاریزانان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌مه‌ودوا ڕاهێنەر دەستکراوە دەبێت لە هەر بڕیارێك کە دەیدات بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی تیپەکە و هەر گۆڕانکارییەك کە ئەنجامی بدات لەپێناو بەرژەوەندی باڵای تیپەکە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه یانه‌ی هه‌ولێر چه‌ند یارییه‌كه له خولی نایابی عێراق ئاستی وه‌ك پێویست نییه و ناتوانێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێ، دوایین یاریشی رۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو بوو له گه‌ڕی 12ی خولی نایابی عێراق كه به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ به‌رامبه‌ر یانه‌ی قووه جه‌وییه شكستی خوارد.
یانه‌كه چوار یارییه له‌سه‌ریه‌ك ناتوانێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێ، پێشتریش به‌رامبه‌ر به یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌ڕاست 0-0 یه‌كسان ببوو، به‌رامبه‌ر به یانه‌كانی زه‌وڕا به ئه‌نجامی 0-1 و ته‌ڵه‌به 0-2 دۆڕابوو.
یانه‌ی هه‌ولێر ئێستا ژماره‌ی خاڵه‌كانی 12 خاڵه و له ڕیزبه‌ندی 15ی یانه‌كانی خولی نایابی عێراق دێت و 13 خاڵ له دواوه‌ی یانه‌ی قووه جه‌وییه‌یه كه به 25 خاڵ ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می یانه‌كانی گرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.