Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:33

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری تاپۆکردنی خانووەکانی سنووری شنگالی دا

کوردستان TV
100%

 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی 12ـی 2022 بڕیاری دا خانووەکانی سنووری شنگال تاپۆ بکرێن.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، تێیدا چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ کران.

لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە هاتووە، بە هەزاران خێزانی ئێزیدی لە قەزای شنگال لە سنووری پارێزگای نەینەوا لە ساڵی 1975ـەوە بەهۆی سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشوو زەوییەکانیان تاپۆ نەکراوە، بۆ چارەسەرێکی گشتگیر و بەردەوام ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری تاپۆکردنیانی دا.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش دراوە کە بڕیار درا بە بەناوکردنی خانوو و کۆمەڵگەکانی خانسۆر، دووگرێ، بۆرک، کۆهبل، تەل قەسەب، تەل عوزێر، سیپا شێخدری و کرزرک.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.