Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 04:04

پرسه‌نامه‌يه‌ک له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی 12ـی 2022 سەرەخۆشی لە خانەوادە، کەسوکار و هاوڕێیانی پرۆفیسۆر د. ئازاد عوبێد کرد.

لە پەیامێکدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ‌ ياد و جێپه‌نجه‌ى خوالێخۆشبوو د. ئازاد عوبێد به‌ خه‌بات و نيشتمانپه‌روه‌رى و به‌رهه‌م و خزمه‌تى ئه‌كاديميى خۆى، هه‌ميشه‌ به‌ زيندوويى ده‌مێنێته‌وه‌.

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێيان و مامۆستایانی زانکۆ و قوتابيانى خوالێخۆشبوو پرۆفيسۆر د. ئازاد عوبێد، مامۆستاى به‌شى مێژووى كۆلێژى ئه‌ده‌بياتى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين و مێژوونووسى ناودارى كوردستان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

له‌ يه‌زدانى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.‌ ياد و جێپه‌نجه‌ى خوالێخۆشبوو د. ئازاد عوبێد به‌ خه‌بات و نيشتمانپه‌روه‌رى و به‌رهه‌م و خزمه‌تى ئه‌كاديميى خۆى، هه‌ميشه‌ به‌ زيندوويى ده‌مێنێته‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

202/12/27

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.