Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:46

بڕیار درا بەشەخۆراکی ئەم کەسانە ڕابگیرێت

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی 12ـی 2022 بڕیاری دا بە ڕاگرتنی بەشەخۆراکی مانگانەی پلەباڵاکان و ئەو فەرمانبەرانەی مووچەیان زیاتر لە 2 ملیۆنە.

لە ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ هاتووە کە بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران لەبارەی زیاتر سوودمەندبوونی فەرمانبەران لە بەشەخۆراکی مانگانە، بەهۆی گرانبوونی نرخی کەلوپەل لە بازاڕی ناوخۆدا بڕیاری ڕاگرتنی بەشەخۆراکی هەندێک لە فەرمانبەران درا.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە بەڕێوەبەرە گشتییەکان، پلە باڵاکان و ئەو فەرمانبەرانەی مووچەیان لە 2 ملیۆن زیاترە بەشەخۆراکی مانگانەیان ڕادەگیرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشووتر ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دابوو کە لە ساڵی داهاتوودا ماددەی خۆراکی بۆ ئەو کەسانەی کە داهاتیان سنووردارە زیاد بکرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.