تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر دوای 10 سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك، ئه‌مڕۆ سێشه‌م له خولی نایابی عێراق تامی یه‌كه‌م شكستی كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم لە گەڕی چوارەمی گردبوونەوەی دووەمی خولی یانە نایابەکانی عێراق بۆ تۆپی بالە، یانه‌ی هه‌ولێر دوای (10) سەرکەوتنی یەك لە دوای یەك و مسۆگەرکردنی سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی خولەکە، تووشی یەکەم شکست بوون.
شكسته‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بەرامبەر یانەی گازی باشووری پاڵەوانی پارساڵی خولەکە بوو بە ئەنجامی سێ گێم بەرامبەر به یەك گێم (25-23) (17-25) (25-27) (21-25).
وا بڕیارە تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر سبەی چوارشه‌م کاتژمێر (4)ی ئێوارە لە هۆڵی داخراوی یانەی جەیش، لە میانەی گەڕی پێنجەمی قۆناغی دووەمدا و لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی یانەی (بەحری) ببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.