Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:32

بوومەلەرزەیەك دەریای ناوەڕاستی هەژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4،2 پلە، كەناراوەكانی دوورگەی قوبرسی لە دەریای ناوەڕاست هەژاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاو (AFAD)دا بڵاوكراونەتەوە، كاتژمێر 05:11ی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4،2 پلە لە كەناراوەكانی باشووری خۆرئاوای دوورگەی قوبرس روویداوە.
ئاماژە بەوەیش كرا كە چەقی بوومەلەرزەكە، نزیكەی 140 كیلۆمەتر لە دووری پارێزگاكانی مێرسین و ئانتاڵیا و لە قوڵایی 27،12 كیلۆمەتر روویداوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.