Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:49

ژوورەكەی مێسی لە قەتەر دەكرێتە مۆزەخانە

کوردستان TV
100%

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئاشكرایكرد، ئەو ژوورەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ئەستێرە و كاپتنی هەڵبژاردەی تانگۆ تێیدا ژیاوە لەكاتی مۆندیالی 2022ی قەتەر، گۆڕدراوە بۆ مۆزەخانە.
زانكۆی قەتەر كە میوانداری شاندەكانی ئەرجەنتین و ئیسپانیای كرد لە كاتی مۆندیالدا، بڕیاریدا ژوورەكەی مێسی بگۆڕێت بۆ مۆزەخانە، لەوێدا ئەو كاتەی لیۆنێل بەسەری بردووە لە مۆزەخانەیەكی بچووكدا نەمر دەكرێت كە دەكەوێتە ئەو ژوورەی كە لە ماوەی مۆندیالدا تێیدا ژیاوە .
ئەو ژوورەی كە مێسی وێنەیەكی بەناوبانگی تێدا گرتبوو كە زۆر بەخێرایی بەسەر جیهاندا بڵاوبووەوە، بەتایبەتی كاتێك لە تەنیشت جامی جیهانییەوە خەوتبوو.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.