Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:47

ئابووریناسێك: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كاتییە 

کوردستان TV
100%

نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابووری ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كاتییە.
مەرسومی لە پۆستێكدا،بڵاویكردەوە، بەرزبوونەوەی ئێستای نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەی كاتییەو گرنگ نییە چەندە درێژە بكێشێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: بەڵام كێشەكە لەوەدایە كە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار نرخی كاڵاكان بەرزبووەتەوە و كاتێك دۆلار دەگەڕێتەوە ئاستی پێشووی، نرخی كاڵاكان ناگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێش بەرزبوونەوەی دۆلار بووە.
هەروەها دەشڵێت: چونكە نرخی كاڵاكان لە بەرزبوونەوەدا نەرم و نیان و لە دابەزینیشدا نەگۆڕن، ئەمەش زیان بەو كەسانە دەگەیەنێت كە داهاتی جێگیریان هەیە و خەڵكی هەژاران .
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.