Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:39

ئاژەڵە كێوییەكان ساڵانە بە بەهای 120 ملیۆن دۆلار زیان بە بەرهەمە كشتوكاڵییەكان دەگەیەنن

کوردستان TV
100%

  بەپێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەكان، ڕەوە ئاژەڵە كێوییەكان لە ژاپۆن ساڵانە بە بەهای 120 ملیۆن دۆلار زیان بە بەرهەمە كشتوكاڵییەكان دەگەیەنن.
ڕۆژنامەی "زە تایمز"ی بەریتانی ئاماژەی بەوە كردووە كە ڕەوە ئاسك و بەرازی كێوی بەرپرسیارن لە 60%ی ئەو زیانانە، بەو پێیەی ژمارەیان بە دوو ملیۆن و 600 هەزار ئاسك و 800 هەزار بەراز مەزەندە دەكرێت، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی ژینگەی ژاپۆن.
لەگەڵ پیربوونی خێرای دانیشتوانی ژاپۆن، ژمارەی ڕاوچی مۆڵەتپێدراو بەڕێژەی لەسەدا 91 كەمیكردووە، لە ساڵی" 1975" 518 هەزار كەس بوون بۆ 44 هەزار و 604 ئاژەڵ لە ساڵی 2018دا، ئەمەش ژمارەی ئاژەڵە كێوییەكان زیاد دەكات و بەو هۆیەوە مەترسی لەسەر جووتیاران دروست دەبێت.
بۆ چارەسەركردنی ئەم دووفاقییە، جووتیاران و دانیشتوانی دیكەی گوندەكان ڕوویان لە چارەسەری تەكنیكی وەكو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ڕاوكردنی UD4JH بە بڕی 11,300 دۆلار كردووە.
جگە لە توانای ڕاوكردنی، دەتوانێت یارییە ئاگرینەكان هەڵبدات و دەنگی سەگەكان لە بڵندگۆكەدا لێبدات و دەنگی قیژەی ئەم فڕۆكانە لە ١٠٠ مەتر لە هەوادا دەبیسترێت.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا جووتیاران توانیویانە بە بەكارهێنانی ئەم فرۆكە بێفڕۆكەوانانە نزیكەی 100 ئاسك و بەراز ڕاو بكەن، ئەمەش هانی زیاتری دانیشتوانی گوندەكانی داوە بۆ بەكارهێنانی ئەو ئامێرانە.
لە چوارچێوەیەكی پەیوەندیداردا، گورگە ئۆتۆماتیكیەكان كە سیمایەكی توند و ترسناكیان هەیە، بە یەكێك لە باشترین ئامرازەكانی پاراستنی بەرهەم لە پارێزگای هۆكایدۆ لە باكووری ژاپۆن دادەنرێت.
بە پەڕ داپۆشراون، چاویان سووری گەشاوە و بڵندگۆیان هەیە كە چالاك دەبن كاتێك هەستەوەرەكانی ژێر سوور ئاژەڵێك لە نزیكەوە دەستنیشان دەكەن.
ئەم ئامێرانە هاوارێكی 90 دیسیبڵ دەردەكەن كە لە دووری زیاتر لە 800 مەترەوە دەبیسترێت.
هەروەها "گورگە ئۆتۆماتیكیەكان" بە قیژە و هاواركردن ڕازی نین، بەو پێیەی توانای ئەوەیان هەیە دەنگی دیكە دەربكەن، وەك دەنگی تەقە.
لەوبارەیەوە  گورگ كامویی ،بەرهەمهێنەری ئامێرەكە ڕایگەیاندووە، "گورگە میكانیكییەكان" سەلماندوویانە كە زۆر كاریگەرن و بەدوای پەرەپێدانی وەشانی تایەییەكانیاندا دەگەڕێن بۆ دەوریەی كێڵگەكان .
لای خۆیەوە، كازواكی كیكوچی، كە خاوەنی كێڵگەیەكی ئەناناسە ئۆرگانیكە لە پارێزگای ئۆكیناوا، كە بەرهەمەكانی بەهۆی بەرازی كێویەوە زیانیان بەركەوتووە، ڕوونیكردەوە كە "گورگە ئۆتۆماتیكییەكان" بەشدارییان لە ڕزگاركردنی وەرزەكانیدا كردووە، هەروەها حەزی لە بەكارهێنانیان بووەتە هەمیشە.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.