Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:51

بۆچی خەڵك بەدوای كەسایەتییە ناودارەكاندا دەكەون .. تەندروستی دەروونی وەڵام دەداتەوە

کوردستان TV
100%

سروشتییە مرۆڤەكان سەرسام بن بە كەسانی سەركەوتوو و لێهاتوو، بۆیە حەز دەكەن وێنە لە تەنیشتیانەوە بگرن كاتێك دەرفەتیان بۆ دروست دەبێت، بەڵام زۆرجار سەرسامبوون دەگۆڕێت بۆ "وەسوەسە"یەك كە لێكەوتەی جددی لەسەر تەندروستی دەروونی دەبێت.
لەم دواییانەدا بۆ نموونە، چێشتلێنەرە بەناوبانگەكەی توركیا، نوسرەت، كە بە چەپكە خوێیەك ناسراوە، خۆی لە ناوەندی "سكانداڵ" و ڕەخنەیەكدا بینیەوە، كاتێك بە فۆرمێك دەركەوت كە بە "زەلیلكەر" وەسف كرا لە كاتی مۆندیال لە قەتەر، كاتێك وا دیار بوو "داوا" لە مێسی دەكات وێنەیەكی لەگەڵ بگرێت، لە كاتێكدا ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی خۆی دوور خستەوە، پاشان بە دوودڵیەوە ڕازی بوو.


لەوبارەیەوە ماڵپەڕی "psychcentral" كە تایبەتمەندە لە ڕاوێژكاری و تەندروستی دەروونی، ئاماژە بەو شتە دەكات كە لەلای پسپۆڕان بە "نیشانەكانی پەرستنی ناوداران" ناسراوە، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەمە بە فەرمی لە ڕێبەری نەخۆشییەكانی تەندروستی دەروونی لە ئەمریكادا نەخراوەتە لیست و دانپێدانراون .
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوەی مەبەست لەم نیشانەیە ڕوودانی جۆرێكی زیادەڕەوی لە سەرسامییە بۆ كەسە بەناوبانگەكە، تا ڕادەی وەسوەسە، بەجۆرێك هەوادارەكە سەرقاڵی شوێنكەوتنی وردەكارییەكانی ئەستێرە دڵخوازەكەی دەبێت و لەوانەیە بچێتە ناو دۆخی هاواركردن و كارلێكی زیادەڕۆیی ئەگەر ڕاستەوخۆ بیبینێت.
ئەمەش بەهۆی پەیوەندییەكی یەكلایەنەیە، واتە تەنها لە لایەن هەوادارەوە سەرهەڵدەدات، لەكاتێكدا كەسە بەناوبانگەكە هیچ نازانێت كە كێ دەوری داوە.
پێگەكە ڕوونیدەكاتەوە، مەرج نییە سەرسامبوون بە كەسایەتییە ناودارەكان نەرێنی بێت، بەڵكو كاتێك دەگاتە ئاستێكی پێشكەوتووی سروشتی ناچاری و ئالوودەبوون و وەسوەسە، دەگۆڕێت بۆ نەخۆشی.

شارەزایان باس لەوە دەكەن كە هەندێك كەس ئەگەری تووشبوونیان بەم نەخۆشییە زیاترە، وەك ئەو كەسانەی بەدەست دڵەڕاوكێ و خەمۆكییەوە دەناڵێنن، یان بەهای پێویستیان بۆ خۆیان دانەناوە و متمانەیان بەخۆیان كەمە، هەروەها ئەو كەسانەی بەدەست ئالوودەبوونەوە دەناڵێنن و چێژیان لێ وەرناگرن .
هەروەها ئەو كەسە كاندیدە بۆ نەخۆشی پەرستنی ناوداران، چونكە لەوانەیە هەوڵی ئەوە بدات وێنەیان لەگەڵدا بگرێت، بەجۆرێك وەك كەسێك دەربكەوێت كە گەورەكان دەناسێت .
یەكێك لە دەرئەنجامەكانی ئەم نەخۆشییە ئەوەیە كە ڕەنگە كاریگەری لەسەر ژیانی ڕاستەقینەی كەسەكە هەبێت، چونكە وای لێدەكات بەراوردكاری نێوان كەسە ناودارەكان بكات، لەلایەك و كەسانی نزیكتر لێی، لەلایەكی ترەوە، بۆیە مەیلی ئەوەی هەیە كە ژیانی خۆی بە كەم بزانێت .
لەوانەیە بابەتەكە گەشە بكات بۆ هەراسانكردنی كەسە بەناوبانگەكە و هەوڵدانێك بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵیدا، تەنانەت ئەگەر بابەتەكە "لە دەستی دەرچووبێت" و كەسە وەسوەسەدارەكە ڕەنگە وزەیەكی زۆری خۆی بەفیڕۆ بدات بۆ ڕاوەدوونانی وەهمەكان و ئەو كەسانەی كە پەیوەندییان پێوە دەكەن تەنانەت بوونی خۆیشی نازانێت.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.