له‌هۆڵی ڕۆشنبیری شارۆچكه‌ی كفریی سه‌ر به ئێداره‌ی گه‌رمیان، به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ر دۆستان ڕێكخراوی هاوكاری ئه‌ڵمانی و پرۆژه‌ی خۆر، له پای ئه‌و خزمه‌ته‌ی به هونه‌ری كوردی كردوه، مه‌راسیمێكیان بۆ هونه‌رمه‌ند "شوكر خه‌یات" ڕێكخست و تێدا مه‌دالیای ئاڵتونیان پێشكه‌ش به هونه‌رمه‌نده كرد.
مه‌راسیمه‌كه به وتاری لیژنه‌ی ئاماده‌كار و قائیمقامی كفری خوێندرایه‌وه و پاشان له ڕیگای كورتهفلیمێك ژیانی هونه‌رمه‌ند " شوكۆ خه‌یات"نمایش كرا، له‌دواییدا چه‌ندین بڕگه‌ی هونه‌ری نمایش كرا، پاشان مه‌دالیای ئاڵتونی پێشكه‌ش به هونه‌رمه‌ند كرا.
شكور خه‌یات له‌ساڵی 1940 له گوندی قه‌ڵخانلو، سه‌ر به قه‌زای خورماتوو له‌دایك بووه و یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی كه‌ركووك و گه‌رمیان و ماوه‌ی نزیكه‌ی 70 ساڵ خزمه‌ی مه‌قام و به‌سته و گۆرانیی كوردیی كردووه هاوڕێ هونه‌رمه‌ند عه‌لی مه‌ردان بووه جگه له كاری هونه‌ری ،بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانی خێرانهكهی كاری به‌رگدووری كردوه.
ئا- كامران
مه‌دالیای ئاڵتون به‌خشرایه هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كوردستان "شوكر خه‌یات"
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.