ئازاد سەعدی سەعید ،پزیشكی پسپۆر دەڵێت: ڕێنماییەكی هەڵە لە فێسبووك دەبینرێت، ئەویش؛ دەڵێت: بڕۆ ڕۆژانە بڕی (5000) وەحدە بخۆ وناوە ناوە پشكنینی لۆبكە و پێویست ناكات بچیتە لای دكتۆر!!! بێگوومان ڕێنماییەكی تەواو هەڵە و نادروستە و فێسبووكە!! قسەی وەربگرن بەس مەكڕن تەنانەت هەموو قسەیەكیش وەرمەگرن .بە هیچ شێوەیەكیش نابێت خەڵك هان بدرێت، كە بەبێ پزیشك هیچ پشكنینێك بۆ خۆیان بكەن.
1- پشكنینی ڤیتامین د هەموو كات نابێت بەبێ فەحسی (كالسیۆم) بكرێت؟! واتا؛ هەردووك دەبێت پیچكەوە بكرێن دەنا نابێت چارەسەر بنووسرێت ئەمەش چونكە وەرگرتنی ڤیتامین د كار لە ئاستی كالسیۆم دەكات و ئەویش زیاد بوون یان كەمبوونی كار لە دڵ و كارەباییاتی دڵ دەكات.
2- كاتێك فەحسی ڤیتامین د دەكەیت، ئەوا سێ نەتیجەت دێتە بەردەست:
ا. نۆڕمال = هیچی ناوێت.
ب. كەم insufficiency = لێرەدا پزیشك چارەسەر نانووسێت بەڵكو داوا لە كەسەكە دەكات، كە: هیچ نەبێت ڕۆژی نیو سەعات خۆی بداتە بەر خۆر (تەشەمووس) بكات.
ج. نەقس deficiency: كاتێك نەخۆش ڤیتامین د تەواو كەمە و نەقسی هەیە، ئەوا؛ ڤیتامینی د دەدرێتێ و بە گوێرەی دوو مەدرەسە دەدرێت:
٭ بەریتانی = ڕۆژی شەش هەزار وەحدە بۆ ماوەی شەش هەفتە!
٭٭ ئەمریكی = حەفتەی پەنجا هەزار وەحدە بۆ ماوەی هەشت هەفتە.
پاش تەواو كردنی جورعەی عیلاجەكە، ئەوا: بە ژەمی كەم (عیلاج ویقائی) كەسەكە بەردەوام دەبێت لە وەرگرتنی ڤیتامین د بەس لێرە نابێت بەتەنیا بدرێت بەڵكو دەبێت كالسیۆمیشی لەگەڵدا بێت (واتا: كالسیۆم + ڤیتامین د؛ ڕۆژانە یەك حەب وەردەگرێت)!!
ئەوە بۆ گەوران و ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەرووی (18) ساڵییەوەیە! دەنا لە مابەینی (1 - 17) ساڵ ئێمە ناتوانین ڕۆژانە لە (2000) وەحدە زیاتر بدەین و ئەو جورعەیەش بەس بۆ دوو مانگ.
3- ڤیتامین د زەرەری زۆری هەیە! بۆیە؛ نابێت بەبێ دكتۆر بەكار بێت، بۆی هەیە ببێتە هۆی دروستبوونی بەرد، هەر بۆیە ئەوانەی بەردی گورچیلەیان هەیە نابێت بەكاری بێنن. ئەوانەش، كە پێشتر بەردی گورچیلەیان هەبووە نابێت بێ دكتۆر بەكاری بێنن.
كەی و چۆن پشكنین بۆ ڤیتامین دی دەكرێت ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.