Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:26

ئاگاداری دۆلاری ساختەبن.. سێ تۆمەتبار بەبڕێك دراوی ساختەوە دەستگیركران 

کوردستان TV
100%

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان 3 تۆمەتباریان بەبڕێك دراوی ساختەوە دەستگیركرد كەبەنیاز بوون لەناو بازاڕدا ساغی بكەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  بڵاویكردۆتەوە كە مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی- نوسینگەی ساختەكاری 3 تۆمەتباریان بەبڕێك دراوی ساختەوە دەستگیركرد كەبەنیاز بوون لەناوبازاڕدا ساغی بكەنەوە.
هەروەها پۆلیس روونیكردۆتەوە ، دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ساختەكاری چاودێری خرایە سەر 3 تۆمەتبار لەناوبازاڕی شاری سلێمانی، دەركەوت كەبڕێك پارەی ساختەیان پێیەو بەنیازن ساغی بكەنەوە، بۆیە دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەكانەوە دەستگیركران و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا بڕی 19500 دۆلاری ئەمریكی ساختەیان پێبووە.
دەشڵێت: لەئێستادا هەر 3 تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.