Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:23

پاله‌وانێیه‌تی كاراتێی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كچان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


له‌ژێرچاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی كوردستان، پاڵه‌وانێیه‌تی كاراتێی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كچان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كاتژمێر 10ى به‌یانی رۆژی هه‌ینی داهاتوو 30ى12ى2022، له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌ست به‌ پاڵه‌وانێیه‌تی یانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كچان له‌هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت. 
پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌م رۆژه‌دا  به‌ به‌شداری یانه‌كانی قه‌ره‌داغ،به‌ختیاری، سلێمانی، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی،بازیان،سه‌نحاریب،هه‌ڵه‌بجه‌،په‌یام،خه‌ڵاتی پێنجوێن،سه‌ید سادق،چه‌مچه‌ماڵ به‌رێوه‌ده‌چێت.
یانه‌كانی به‌شداری بووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی منداڵان، تازه‌پێگه‌یشتووان،لاوان،پێشكه‌وتووان، به‌شێوازی كاتا و كۆمێت به‌شدارن و یاریزانانیان له‌سه‌ر ئاسته‌كانی نێو پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كانی یانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن. 

كاروچالاكییه‌كانی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌.

راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
28ى12ى2022
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.