Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:38

داوا لە تاڵیبان دەكرێت قەدەغەكارییەكانی سەر ئافرەتان و كچان هەڵبگرێت

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا لە تاڵیبان دەكات، بڕیارەكانی پەیوەندیدار بە سنوورداركردنی ژیانی كۆمەڵایەتی سەر ئافرەتان و كچان هەڵبگرێت.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێكدا نیگەرانی قووڵی خۆی نیشان داوە بە هەڵپەساردنی خوێندنی كچان لە زانكۆ لەلایەن تاڵیبانەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا، سەركۆنەی بڕیاری رێگەگرتن لە خوێندنی كچان كراوە لە دوای پۆلی شەشەم و داوا كراوە، ژیانی كۆمەڵایەتی ئافرەتان و كچانی ئەفغانستان سنووردار نەكرێت.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای لە تاڵیبان كردووە، دووبارە دەرگای قوتابخانە و زانكۆكان بە رووی كچاندا بكاتەوە و رێز لە ئازادییە بنەڕەتییەكان و مافەكانی مرۆڤیش بگرێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.