Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:26

بانكی ناوەندی دەنگۆی نەبوونی دیناری عێراقی لە بانكەكان و خەزێنە رەتدەكاتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانكی ناوەندی عێراق دووپاتی كردەوە كە لە هەفتەی ڕابردووەوە چەند ڕێوشوێنێكی گرتووەتەبەر بۆ سەقامگیركردنی نرخی دۆلار، هاوكات ئاماژەی بە كاندیدكردنی ژمارەیەك بانك كرد بۆ فرۆشتنی دراوی دۆلار بە هاووڵاتیان لە ڕۆژانی پشووی فەرمیدا.
ئیحسان یاسیری، ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بانكی ناوەندی لە هەفتەی ڕابردووەوە چەند ڕێوشوێنێكی گرتۆتەبەر بۆ دابینكردنی دراوی دۆلاری بیانی، كە لە ئەنجامدا نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی ناوخۆدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
 ئاماژەی بەوەشكرد، بانكەكە ڕێنمایی دەداتە ژمارەیەك بانك كە لەلایەن خۆیەوە هەڵبژێردراون، بۆ ئەوەی لە پشووی فەرمیدا كاربكەن، كە بریتین لە سبەی و پێنجشەممە، هەینی، شەممە و یەكشەممە، بەمەبەستی بەردەوامبوون لە فرۆشتنی دۆلار بۆ جێبەجێكردنی پێداویستییەكانی ئەو كەسانەی كە پێویستیان بە ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی هەیە بۆ مەبەستی گەشتكردن و چارەسەركردن و خوێندن.
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەو زانیاریانەی باس لەوە دەكەن كە بانكەكان خۆیان لە خەرجكردنی باڵانسی هاووڵاتیان بە دینار و دووبارەكردنەوەی ئەزمونی لوبنان بەدوور دەگرن، یاسیری ڕوونیكردەوە، ئەم زانیاریانە بە تەواوی نادروستن، و دیناری عێراقیش بە فراوانی لە بانكەكان و لە خەزێنەی بانكی ناوەندیدا دەستدەكەوێت.
 ئاماژە بەوە دەكات كە “ئەمە دەنگۆی بڵاوبوونەوەی لایەنە ناكۆكەكانە.”
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.