Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:48

پارێزگاری هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌ قه‌زای خه‌بات داده‌نێت

کوردستان TV
100%


سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌28ی12ی2022،به‌ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و  قائیمقام و سه‌رۆكی شاره‌وانی  قەزایی خەبات، و ژماره‌یه‌ك له‌  به‌رپرسانی حیزبی و حكومی له  به‌رده‌وامی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر‌ كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا ئه‌نجامده‌درێ" له‌ رێوره‌سمێكدا بەردى بناغەى چه‌ند پرۆژیه‌ك دانراو ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌سه‌ر كرانه‌وه‌. 
وه‌ك پارێزگاری هه‌ولێر روونی كرده‌وه‌ كه‌وا شانزه‌ پرۆژه‌ له‌ پلانی جێبه‌جێكردندان له‌ سنووری خه‌بات" نزیكه‌ی پێنج ملیار دیناریان بۆ ته‌رخان كراوه‌. ئه‌و پرۆژانه‌ش ته‌نها له‌ سه‌نته‌ری قه‌زایی خه‌بات نین" به‌ڵكو سنووری ناحییه‌كان و گونده‌كانیش به‌خۆیه‌وه‌ ده‌گرێ.
پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و خاله‌ش كرده‌وه‌ كه‌ پشكی شێری جۆری پرۆژه‌كان به‌به‌ر رێكخستنه‌وه‌ی رێگاو بان كه‌وتووه" چونكه‌ پێویستی به‌ ئاور لێدانه‌وه‌ی جیدی هه‌یه‌‌. 
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ئاماژەی بە بایەخ و گرنگی قەزایی خەبات کردوهەروەها مژدەیی قیرتاوکردنەوەی شەقامی سەرەکی خەبات/ هەولێری بە دانیشتوانی خەبات راگەیاند، کە رێگەیەکی ستراتیژی و گرنگی بازرگانییە و شا دەماری رێگەی دەیان گوندی خەڵکی  هەژارو شۆرشگێرە و گوتیشی دانیشتوان خەبات شایستەی هەموو خزمەتێکن.   
شایه‌نی باسه‌ گوژمه‌ی پرۆژەى دروستکردنى شەقامى کۆنکرێتى گەڕەکى شەهیدان (000"250"297)" له‌سه‌ر گوژمه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا بۆ ته‌رخان كراوه‌...

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.