Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:41

پۆلیس بكوژی هاووڵاتییەكەی دوێنێی دەستگیركرد

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند: پاش ئەوەی دوێنێ سێشەممە 27-12-2022  هێزەكانمان ئاگاداركران بەبوونی تەرمێك لە قەڵادزێ دەستبەجێ دەستكرا بە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە.
 دوای گرتنە بەری ڕێكاری یاسایی و بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری-یش تواندرا بكوژ بدۆزرێتەوە. پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە كە دوای دەستنیشان كردنی شوێنی بكوژ، هێزێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی ڕانیە و بە هاوكاری ئەفسەر و كارمەندانی و  پۆلیسی فریاكەوتنی قەڵادزێ و بنكەی پۆلیسی قەڵادزێ و نەهێشتنی تاوانی قەڵادزێ تۆمەتباری بكوژ لەناو شاری ڕانیە دەستگیر كرا.
پۆلیسی راپەرین دەشڵێت: دوایی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دانانی ناوە بە تاوانەكەیدا و بە وتەی خۆی " ئەو ( ئـ . ر .ٲ )ی كوشتووە ،بەبڕیاری دادوەریش تۆمەتباری بكوژ بەپێی ماددەی 406 ڕاگیرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.