Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:39

له‌ قه‌ڵادزێ گه‌نجێك خنكا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ كه‌ باری ده‌روونی ته‌واو نه‌بووه‌، كه‌وتۆته‌ ناو ڕووبارێك و خنكاوه‌.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م و کەمێک پێش ئێستا تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (ٲ. م. ٲ) ڕەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 2000، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی فەرمانبەران گەیەندرایە نەخۆشخانە کە لە ڕووبارێکی نزیک گوندی چۆمخڕکە خنکابوو.

ڕاشیگه‌یاند: بە وتەی کەسوکارەکەی کوڕەکەیان باری دروونی ناجێگیر بووە و بەو هۆیەوە کەوتۆتە ناو ڕووبارێکی نزیک گوندی چۆمخڕکە خنکاوە، هەر خۆشیان تەرمەکەیان دەرهێناوە و بردوویانە بۆ نەخۆشخانە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هێزەکانی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین و تیمی بەڵگەکانی تاوانی پشدەر بۆ کەشفی شوێنی ڕووداو گەیشتونەتە ڕووبارەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوه‌كه‌ ڕێكخستووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.