Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:43

شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌سه‌ر نرخی دۆلار داوایه‌ك ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات

کوردستان TV
100%

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوایه‌كی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ت كردووه‌ بۆ رێگریكردن له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ دۆلار.

دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ئه‌مرۆ چوارشه‌م به‌ ئاراسته‌كردنی به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران و وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و بانكی‌ ناوه‌ندی‌، داوای لێ كردوون به ‌سیاسه‌تی‌ داراییدا بچنه‌وه‌ و رێوشوێن و بڕیاری‌ دروست بگرنه‌به‌ر به‌ زیادكردنی‌ دەروازەکانی فرۆشتنی‌ دراوی‌ بیانی‌ له ‌بانكه‌كاندا به‌و نرخه‌ی كه‌‌ حكوومه‌ت دیاری کردووە.

هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌پێناو رێگریكردن له ‌به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ دۆلاری‌ ئه‌مریكییه‌ کە بەم دواییه‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ نه‌رێنی‌ له‌سه‌ر بازاڕ و كاڵا خۆراكییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان دروستكردووه‌ و بووەتە هۆكاری‌ دروستکردنی بارگرانی‌ له‌سه‌ر شانی‌ هاووڵاتییان.

دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌ پێویستی‌ جێبه‌جێكردنی‌ سیاسه‌تی‌ دارایی‌ خۆپارێزی داوه‌ بۆ پاراستنی‌ نرخی‌ گۆڕینه‌وه‌ی‌ دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری‌ عێراقی و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ خواست له‌سه‌ر دراوی‌ نیشتمانی‌ له‌ رێگه‌ی‌ به‌رده‌وامی‌ خه‌رجییه‌كانی‌ ده‌وڵه‌ت بۆ پرۆژه‌كانی‌ ژێرخانی‌ ئابووری‌ و خێراكردنی‌ گه‌شه‌ی‌ ئابووری‌ و زیادبوونی‌ خواستی‌ ناوخۆیی.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌‌ كه‌ نابێت ڕێگە بدرێت به‌وانه‌ی‌ كۆنتڕۆڵی‌ بازاڕی‌ ڕه‌شیان كردووه‌، سوودمه‌ند بن له‌ هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی‌ نرخی‌ دۆلار، هەروەها کۆنتڕۆڵکردنی مامه‌ڵه‌ دراوییه‌ نادروستەکان كه‌ زیان به‌ ئابووری‌ و جولە بازرگانییه‌كان ده‌گه‌یه‌نن له‌سه‌رتاسه‌ری‌ وڵاتدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.