Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:53

پاله‌وانێیه‌تی پایسكلسواری یانه‌كانی كوردستان له ‌هه‌ولێر به‌ڕێوه ‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%

له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌ سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكلسواری كوردستان، کاتژمێر 9ی بەیانی رۆژی هه‌ینی 30ى 12ى 2022، پاڵه‌وانێیه‌تی پایسكلسواری یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان بەرێوە دەچێت.

پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌ به‌شداری 15 یانه‌ له‌ رێگه‌ی شێخ توڕاب له ‌شاری هه‌ولێر لە کاتژمێری ئاماژە پێدراو بۆ ئاستی كوڕان و كچان له‌سه‌ر ئاسته‌كانی پێشكه‌وتووان و تازه‌ پێگه‌یشتووان بۆ کوڕان و پێشبڕكێی كراوه‌ش بۆ کچان دێتە ئەنجامدان.

کار و چالاکییەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بە پشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.