Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:53

پزیشكێكی كورد لە لەندەن چەند راستییەك دەربارەی بەرزی فشاری خوێن دەخاتە روو

کوردستان TV
100%

دكتۆر عارف گۆران،پسپۆر و ڕاوێژكاری نەخۆشیەكانی ھەناو و پسپۆڕی وورد لە نەخۆشی شەكرەو ھۆرمۆنات لە لەندەن چەند راستییەكی دەربارەی بەرزی فشاری خوێن (Hypertension)بڵاوكردۆتەوە كە بەم شێوەیە ..
1-بەرزە فشاری خوێن (زەغتی خوێن) نەخۆشیەكی زۆر بلاوە نزیكەی 1.4 بلیۆن كەس لە سەرانسەری جیھان كێشەی بەرزە فشاری خوێنیان ھەیە، لەوانە ژمارەیەكی بەرچاو لە تووشبوان لە ولاتە ھەژارەكانن . بە شێوەیەكی گشتی لە ھەر چوار پیاو و لە ھەر پێنج ژن یەكێكیان كێشەی بەرزە فشاری خوێنیان ھەیە. ھەر كەسێك فشاری خوێنی 140/90 ( لە كوردستان بە 14/9 دەناسرێت ) یان زیاتر بێت یٔەوە دەگەیەنێت، كە بەرزە فشاری خوێنی ھەیە. لەم حالەتەدا وا باشترە سەردانی دكتۆر بكات، بۆ یٔەوەی دلنیا بێتەوە و یٔەگەر پێویست بكات چارەسەر وەرگرێت. ھەندێك لە ناوەندە زانستیەكان لەو باوەڕەدان، كە پێویستە رێژەی 130/80 وەك بەرزە فشاری خوێن دابنرێت و نەخۆش دەبێت گۆرانكاری لە ژیانی بكات .
2-بەرزە فشاری خوێن یەكێكە لە ھۆكارە سەرەكیەكانی نەخۆشیەكانی دڵ و خوێنبەرەكان و دەبێتە ھۆی جەلتەی دڵ و مێشك ، یاخود خوێن بەربوونی خوێنبەرەكانی مێشك ، یٔەگەر لەكاتی خۆیدا چارەسەری وەرنەگرێت، لە یٔایندەدا دەبێتە ھۆی پەككەوتن و سستبوونی دڵ و گورچیلەكان ، هەندێك جار دەبیتە هۆی  خوێن بەربوون لە خوێن بەرەكانی چاو و كاریگەری نێگەتیڤی لەسەر تۆڕی چاو و دەماری چاو دەبێت .
3-لە زۆربەی حالەتەكاندا بەرزە فشاری خوێن ھیچ نیشانەیەكی نیە، ھەر بۆیە بە كوژەری بێدەنگ دەناسرێت (silent killer). خەلكانێكی زۆر ھەن فشاری خوێنیان بەرزە بێیٔەوەی ھەستی پێبكەن ، بۆیە زۆر گرنگە خەلك چاودێری فشاری خوێنی خۆیان بكەن و لە یٔەگەری بەرزی فشاری خوێن سەردانی دكتۆر بكەن . یٔەگەرهاتوو فشاری خوێن زۆر بەرزبێتەوە بۆی ھەیە ھەندێك نیشانە درووست بكات وەك سەریٔێشە، خوێن بەربوونی لووت ، گێژبوون ، سینگ یٔێشان و دلەكوتێ.
 4-لە زۆربەی حالەتەكاندا ھۆكاری سەرەكی بەرزی فشاری خوێن دیار نییە ( Essential Hypertension)، بەلام یٔەوە دەزانین، كە چوونە ناو تەمەن و رەقبوونی خوێنبەرەكان دەبنە ھۆی بەرزی فشاری خوێن .ھۆكاری بۆماوەیش رۆلی خۆی ھەیە، بۆیە یٔەگەر كەسێك لە خێزانێكدا بێت، كە فشاری خوێنیان هەیە، یٔەگەری تووشبوونی لە خەڵكانی تر زۆرترە. لەپاڵ یٔەمانە كۆمەلێك ھۆكاری تر ھەن، كە یٔەگەری بەرزە فشاری خوێن زیاد دەكەن، وەك بەكارھێنانی بڕێكی زۆر لە خوێ ، خواردنەوەی یٔەلكھول ، جگەرە كێشان ، قەلەوی و وەرزش نەكردن . 
لە ١٠٪‏ ی حالەتەكانی بەرزە فشاری خوێن دەتوانرێت ھۆكارەكانی دیاری بكرێت ( Secondary Hypertension) ، یٔەو ھۆكارانەش بریتین لە تەسكبوونەوەی خوێنبەری گورچیلە و ھەوكردنی درێژخایەنی گورچیلە و كۆمەلێك نەخۆشی تری كوێرە رژێنەكان . یٔەگەری یٔەو ھۆكارانە لەگەنجێك زیاتر بەدیاردەكەوێت، كە كێشەی بەرزە فشاری خوێنی ھەیە، بۆیە زۆر گرنگە یٔەو نەخۆشانە لە لایەن پزیشكی پسپۆر پشكنینیان بۆ بكرێت و چارەسەری گونجاو وەرگرن.
 5-هەندێك یٔافرەت تەنیا لەكاتی دووگیانیدا دوچاری حالەتی بەرزەفشارری خوێن دەبن، كە پێویستە‌ زوو دەستنیشان بكرێت و چارەسەری بۆ بكرێت، لەبەریٔەوەی زیانی زۆری بۆ كۆرپەلە ھەیە و یٔەگەر كۆنترۆل نەكرێت رەنگ بێیت ژیانی دایكەكەو  كۆرپەلەكەی بخاتە مەترسیەوە . چارەسەری یٔافرەتی دووگیان دەبێت بەشێوەیەك بێت سەلامەتی كۆرپەلەكە بپارێزێت، بۆیٔەمەش پێویستە رەچاوی یٔەو دەرمانانە بكرێت، كە بەكاریدەهێنێت، بۆیە دەبێت یٔەو نەخۆشانە لە ژێر چاودێری دكتۆری یٔافرەتان چارسەری وەرگرن و لە ھەندێك كاتیشدا پێویستە راوێژ بە دكتۆری ھەناو بكرێت.
 6-لەبەر بەربڵاوی نەخۆشیەكە ھەر مالێك پێویستە یٔامێرێكی پێوانی فشاری خوێنی ھەبێت لە مالەوە،  دوو جۆر لەو یٔامێرانە لە بازاردا ھەن ، یەكێكیان جیوەی ھەیە و بەكارھێنانی ھەندێك شارەزایی دەوێت ، یٔەوەی تر یٔەلیكترۆنیە و بەكارھێنانی یٔاسانترە ، لە جۆری یٔەلیكترۆنی باشتر وایە، كە یٔەو جۆرەی لە قۆل دەبەسترێت بەكاربھێنریت، چونكە زۆربەی یٔەو جۆرانەی لەمەچەك دەبەسترێن، زۆر ھەستیار نین و متمانەیان پێناكرێت.
7-  زۆر جۆری دەرمان بۆ چارسەری فشاری خوێن لە بازاڕەكانی كوردستان ھەیە . ھەر جۆرێك لەو دەرمانانە چەندان جورعەی جیاوازیان ھەیە . ھەر یەكێك لەو دەرمانانە لە لایەن كۆمەلێك كۆمپانیای جیاواز دروست دەكرێت . بۆیە زۆر گرنگە نەخۆش بزانێت بەرزەفشاری خوێن حالەتێكی درێژخایەنەو دەبێت بەردەوام لە ژێر چاودێری پزیشك دەرمان بەكاربهێنێت و هەموو  دكتۆرێكی ھەناو دەتوانێت چارەسەری یٔەو نەخۆشیە بكات،  بۆ یٔەم مەبەستەش كۆمەلێك پرۆتۆكۆل ھەیە، كە دەبێت پەیڕەوبكرێت و پزیشك بڕیار لەسەر بەكارھێنانی جۆری دەرمان و جورعەكەی بدات. دەرمانەكانی چارەسەری فشاری خوێن بۆی ھەیە وەك ھەر دەرمانێكی تر ھەندێك كێشە بۆ نەخۆش دروست بكات ، بۆیە یٔەگەر نەخۆش هەستی بەهەر كێشەیەك كرد پێویستە دكتۆرەكەی لەمبارەیەوە یٔاگادار بكاتەوه. 
8- یٔەوانەی بەرزە فشاری خوێن یاخود هەر نەخۆشیەكی تری درێژخایەنیان هەیە، باشتر وایە لە ژێر چاودێری یەك پزیشك چارەسەر وەرگرن . بەرلەوەی سەردانی دكتۆر بكرێت بەچەند هەفتەیەك، وا باشە لەكاتی جیاوازدا چەند جارێك فشاری خوێنی خۆی لە مالەوە بكات، بۆ ئەوەی دكتۆرەكە بتوانێت بەیٔاسانی بڕیار لەسەر ھەر گۆرانكاریەكی پێویست‌ بدات . بە ھەمان شێوە دەبێت نەخۆش لیستی یٔەو دەرمانانەی لابێت كە بەكار دەھێنێت ، یٔەو كەسانەی بە تەمەنن و خوێندەواریان نیە ، یٔەندامێكی خێزانەكەیان دەبێت یٔەو یٔەركە بگرنە یٔەستۆ .لێكۆلینەوەكان وا نیشان یٔەدەن كە نیوەی یٔەو كەسانەی بەرزە فشاری خوێنیان ھەیە لە ژێر كۆنترۆڵدا نین، یٔەوانەن، كە چارەسەریەكەیان بە تەواوی وەرناگرن و لەكاتی پێویستدا سەردانی دكتۆر ناكەن . دەبێت ئەوە بزانین كە ھەندێك نەخۆش پێویستی بە چەند دەرمانێكە لە گروپی جیاواز بۆ ئەوەی بەرزە فشاری خوێن كۆنترۆل بكرێت.
9-دڵەڕاوكێ و ترس بەشێوەیەكی كاتی فشاری خوێن بەرزدەكاتەوە (White-coat Hypertension) ، بۆیە بەشێك لە نەخۆشەكان كاتێك سەردانی نەخۆشخانەو دكتۆر دەكەن فشاری خوێنیان بە شێوەیەكی بەرچاو زیاد دەكات و كاتێكیش لە مالەوەن و لە دۆخێكی یٔارام دان فشاری خوێنیان نۆرمالە . لەو نەخۆشانەدا لە ڕێگای بەكارھێنانی یٔامێری پێوانی فشاری خوێن بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر دەتوانرێت یٔەو حالەتە دەسنیشان بكرێت ، یٔەو یٔامێرە بۆ یٔەو كەسانەش بە سوودە، كە كێشەیان لە كۆنتڕۆلكردنی فشاری خوێن هەیە، چونكە بە ھۆی یٔەو یٔامێرە دەتوانین خوێندنەوەی كۆمەلێك فشاری خوێنمان دەستبكەوێت لە ماوەی ٢٤ كاتژمێردا.
10-یٔەوانەی بەرزە فشاری خوێنیان ھەیە دەبێت بەكارهێنانی خوێ زۆر كەم بكەوە ، بە شێوەیەكی گشتی لەرۆژێكدا لە كەوچكێكی چای زیاتر بەكارنەهێنن، یٔەوانەی جگەرە دەكێشن و بەرزە فشاری خوێنیان هەیە وا باشترە واز لەجگەرەكێشان بێن، چونكە جگەرەكێشان و بەرزەفشاری خوێن لە یەك كاتدا یٔەگەرەكانی تووشبون بە جەلتەی دل و مێشك زۆرتر دەكات ، بەھەمان شێوە یٔەوانەی یٔەلكھۆل دەخۆنەوە دەبێت زۆر كەمی بكەنەوە . وەرزش كردن رۆلێكی زۆر گرنگی ھەیە بۆ باشبوونی فشاری خوێن ، یٔەوانەی كێشیان زیادە ، یٔەگەر بتوانن كێشیان دابەزێنن زۆر سوودی ھەیە ، تەنانەت لێكۆلینەوەكان پێمان دەلێن، بە دابەزاندی ھەر دە كیلۆگرام لە كێش دە پلە لە فشاری خوێن دادەبەزێت.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.