Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:47

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو لە ساڵی نوێدا دەگاتە 150دۆلار؟

کوردستان TV
100%

دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا و سەرۆكی پارتی سیاسی یەكگرتووی ڕووسیا چاوەڕوانییەكانی خۆی بۆ ساڵی 2023 ئاشكرا دەكات.
مێدڤێدێڤ لە ئەكاونتەكەیدا لە ئەپڵیكەیشنی تێلێگرامدا لیستێكی 10 خاڵی بڵاوكردەوە كە چاوەڕوانییەكان لەخۆدەگرێت سەبارەت بەوەی كە دەكرێت لە ساڵی 2023دا چی ڕووبدات.
لە دیارترینی پێشبینییەكان بریتییە لە بەرزبوونەوەی نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 150 دۆلار و نرخی هەزار مەتر سێجا غاز بگاتە پێنج هەزار دۆلار.
هەروەها ڕەتكردنەوەی مامەڵەكردن بە یۆرۆ و دۆلار وەك دراوی یەدەگی جیهانی، هەروەها گواستنەوەی هەموو كۆمپانیا گەورەكان بازاڕەكانی بۆرسە و چالاكییە داراییەكان لە ئەمریكا و ئەوروپاوە تا ئاسیا.
مێدڤێدێڤ لە پۆستەكەیدا نووسیویەتی، پێویستە هەموو كەسێك پێش ساڵی نوێ پێشبینی بكات. زۆر كەس گریمانەی داهاتوو دەكەن و كێبڕكێ دەكەن لە پێشنیاركردنی گریمانەیەكی زۆر چاوەڕواننەكراو یان تەنانەت گریمانە بێماناكان، با ئێمەش بەشداری لەم كارەدا بكەین.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.