له‌یه‌كێك له زانكۆیهكانی ژاپۆن ،لاوێكی ژاپۆنی به‌زمانی عه‌ره‌بی ، یه‌كێك له شیعره‌كانی شاعیری ناوداری عه‌ره‌ب ،ده‌ڵێته‌وه.
لاوه ژاپۆنییه‌كه شیعره‌كه‌ی قه‌بانی له میانی پێشكه‌ش كردنی سیمینارێكی شیعری له ژێرناوی " خمس رسائل الی أمی" كه‌یه‌كێكه له شیعره‌كانی نزار قه‌بانی خوێنده‌وه. گرته ڤیدیۆییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وه، چونكه لاوه ژاپۆنییه‌كه، تاراده‌یه‌كی باش شیعره‌كه زۆر جوان ده‌هۆنیته‌وه،هه‌ست ده‌كه‌ی شاعیرێك شیعره‌كه ده‌خوێنێته‌وه، به‌تایه‌تی له‌رووی ئه‌دای خوێندنه‌وه‌یدا. نزار قه‌بانی به شاعیری ئافره‌ت ناسراوه، چونكه له چه‌ندین لایه‌ن وه‌سفی ئافره‌ت ده‌كات به تایبه‌تی لایه‌نی ئیساتیكای ئافره‌ت، ئه‌وه شاعیره سورییه، له‌ساڵی 1923 له دایك بووه،له ساڵی 1998 كۆچی دوایی كردووه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.