لەبنكەی پۆلیسی شارەدێی كەلەك كۆمیسەرێكی پۆلیس بە ناوی هیوا سابیر عوسمان لە گەرماوی بنكەكە گیانی لەدەست دا .
سەرچاوەیەك لە بنكەی پۆلیسی شارەدێی كەلەك بە كوردستان تیڤی راگەیاند كۆمیسەرەكەی پۆلیس لە كاتی خۆشوشتن گیانی لەدەست داوە .
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: تەرمی پۆلیسەكە گوازاوەتەوە پزیشكی داد .
شایانی باسە كۆمیسەرەكەی پۆلیس خەڵكی كۆمەڵگای بەنێنانە و خێزاندارە و خاوەنی دوو مندڵە.
سەنگەر گۆران/ پەیامنێری كوردستان تیڤی
هۆكاری گیان لەدەستدانی پۆلیسەكەی شارەدێی كەلەك خرایە روو
خێزاندارە و خاوەنی دوو مندڵە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.