Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:45

بانكی نێودەوڵەتی هۆشداری دەداتە عێراق .. هیچ دەرفەتێك بۆ خۆگونجاندن نامێنێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی نێودەوڵەتی لە پشتبەستن بە تەواوی بە نەوت و پێویستی هەنگاونان بەرەو كەرتەكانی دیكە هۆشداری دا.
سەلیم ڕوحانا، بەرپرسی بەرنامەكانی گەشەپێدانی بەردەوام، گوتی: بانكی نێودەوڵەتی زانیاری و شیكاری وردی نییە سەبارەت بە هەڵاوسانی نرخی نەوت هاوكات لەگەڵ گۆڕانكارییە جیهانییەكان، ئەمەش لە ئەنجامی چوون بۆ ئەو ئابوورییە جیهانییانەی كە كەمتر كاربۆن دەردەكەن لە بانكی نێودەوڵەتی. 
بەرپرسی بەرنامەكانی گەشەپێدان ئاماژەی بەوەشكردووە، داواكارییەكە دەستیكرد بە كەمكردنەوەی غاز، چونكە جیهان دەستیكرد بە ڕووكردنە سەری وەك سەرچاوەیەكی گۆڕانكاری و گۆڕینی بە وزەی پاكی وەك خۆر و هەوا .
ڕوحانا ئاماژەی بەوەدا، كەمبوونەوەی خواست بە دابەزینی نرخی كەرەستەی نەوتی قەرەبوو دەكرێتەوە، هەر بۆیە وڵاتێكی وەك عێراق كە بەتەواوی پشت بە نەوت دەبەستێت، داهاتەكانیشی كەمدەكاتەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڕاپۆرتەی كەشوهەوا و گەشەپێدان كە دەرچووە لەم دواییانەدا پشتڕاستی كردەوە كە بڕێكی زۆر وەبەرهێنان هەیە كە عێراق دەبێت بیكات. ووتارە پەیوەندیدارەكان
ڕوحانا هۆشداریشیدا لەوەی لە ئەگەری كەمبوونەوەی داهاتی نەوت و نەبوونی ئاراستەكردن بەرەو ئەو كەرستانەی كە پێویستیان بە وەبەرهێنان هەیە لە قۆناغی نزیكدا، هیچ دەرفەتێك بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییە جیهانییەكان نامێنێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.