Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:06

ڤیدیۆ.. بزانە بۆچی مباپێ چاوەڕێی گەڕانەوەی مێسی دەكات !؟

بۆ یەكەمجار مباپێ قسە لەسەر ئاهەنگە ورووژێنەرەكەی مارتینێز دەكات
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی پاریس سانجێرمان بە لێدانی سزایەكی زۆر درەنگ بردنەوەی لە ستراسبۆرگ بە ئەنجامی 2-1 مۆركرد، كیلیان مباپێ كە 10 ڕۆژ لەمەوبەر خەونەكانی بۆ بردنەوەی دووەم مۆندیال تێكچوو دوای ئەوەی بە لێدانی سزا بەرامبەر ئەرجەنتین بە لێدانی سزا لەگەڵ فەرەنسا دۆڕا، بۆچوونی خۆی لەسەرئاهەنگێكی ورووژێنەری گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەكە.ئیمیلیانۆ مارتینێز دەربری.
مباپێ لە لێدوانەكانیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕوونی كردەوە: ڕاستەوخۆ دوای یارییەكە لەگەڵ مێسی قسەم كرد، دەستخۆشیم لێكرد، چونكە جامەكە بۆ ئەو خەونی ژیان بوو، بۆ منیش بە هەمان شێوە، بەڵام من شكستم هێنا، بۆیە هەمیشە پێویستە وەرزشوانێكی پیشەگەری باش بێت.
گوتیشی: ئاهەنگەكانی (ئەرجەنتین) كێشەی من نییە؛ هیچ وزەیەك لەم جۆرە شتە بێسوودانە بەفیڕۆ نادەم، گرنگترین شت بۆ من ئەوەیە كە باشترینی خۆم بدەم بۆ یانەكە، چاوەڕێی گەڕانەوەی لیۆ (مێسی) دەكەین. بۆ ئەوەی بتوانین دەست بكەینەوە بە بردنەوەی یارییەكان و تۆماركردنی گۆڵ.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.