Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:24

گرنگی ڤیتامین كەی بۆ منداڵی ساوا بزانە

کوردستان TV
100%

ڤییتامین كەی،زۆر گرنگە بۆ مرۆڤ، لە نێو مرۆڤیش بۆ منداڵی ساوا.
 لەم ڕوانگەیەوە د. گەوهەر سەمەد – پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان" چەند خاڵێكی گرنگی بۆ دایك و باوكان دەخاتە ڕوو كە بریتین لە"
 1-منداڵی ساوا ڕێژەی ڤیتامین كەی كەمە بۆیە پێویستە ڕاستەوخۆ لەدوای لەدایكبوون دەرزی ڤیتامین كەی لێبدرێ.
2- كەمی ئەو ڤیتامینە دەبێتە هۆی خوێنبەربوون بەزۆری لەتەمەنی (2 – 7) ڕۆژی ڕوودەدات، بە زۆری كەمی ئەو ڤیتامینە دەبێتە خوێن بەربوون لە:
ناوكی منداڵەكە.
لە لوت یان دەم.
خوێن لە میز یان پیسایی منداڵەكە.
پەڵەی شین لەسەر پێستی منداڵ.
هەندێك جار دەبێتە خوێنبەربوون لەمێشكی منداڵ كە زۆر مەترسیدارە.
بێگومان شەرت نییە لەهەموو منداڵێك ڕووبدات، بەڵام ئەگەر ڕووبدات مەترسیدارە بەتایبەتی خوێنبەربوون لەمێشك بۆیە (خۆپاراستن لەچارەسەركردن باشترە).
زۆرجار ئەو دەرزیە لەنەخۆشخانە نیەو لەمنداڵ نادرێ، بۆیە پێویستە هەموو دایكێك كەكاتی منداڵبوونێتی ئەو دەرزیە بكڕێ و لەگەڵ خۆی بیبات بۆ ئەوەی لەمنداڵەكەی بدەن و لەو مەترسیانە بەدووربن.
ئا- كامران
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.