Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:03

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی وەڵامی زوبێر ئایدار و ماڵپەڕی ئاوێنە دەداتەوە

کوردستان TV
100%

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی زوبێر ئایدار و ماڵپەڕی ئاوێنە دەداتەوە و رادەگەێنێت،"ئاوێنە" وەك هەنگوینی لە دارا دۆزیبێتەوە، لە جیاتی كنەكردنی وردەكاریی ڕووداوێكی واقیعی كوشتن و، وردەكاریی و هەلومەرجی جێبەجێكردنی و فەرماندەر و تەگبیركەرانی، هاتووە بۆ تانەدان لە هەولێر، قسەیەكی زوبێری كردووەتە مانشێت كە مەرج نییە ڕاست بێت، ئاخر ئەو قسەیە، قسەیەكە لەبارەی نیاز و گریمانەیەكەوە كە ڕووی نەداوە، دوای ئەوە كێ دەڵێت ئەو قسەیە لەلایەن تەگبیركا‌رانەوە نەخراوەتە سەرزاری بكوژەكە؟.. لەوانەش گرنگتر؛ گەر كابرا ئەو قسەیەشی كردبێت، نیشانە و دەلیلی هیچ نییە غەیری دید و تێفكرینێكی ڕقاوی زوبێر و ئەوانەی ڕەواجی پێدەدەن. 
دەقی وەڵامەكەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ زوبێر ئایدار و ماڵپەڕی ئاوێنە ..
كورتە وەڵامێك بۆ زوبێر ئایدار و ماڵپەڕی ئاوێنە 
ڕۆژی 27ـی12ـی2022  ماڵپەڕی "ئاوێنە"، ڕاپۆرتەهەواڵێكی لەسەر قسەكانی زوبێر ئایدار-ی ئەندامی سەركردایەتیی پەكەكە بۆ تەلەڤیزیۆنی حزبەكەی لەبارەی بكوژی ئاگیهان ئاكارسەل، ژنە چالاكوانی پەكەكە، كە ڕۆژی 4ـی10ـی2022 لە نێو شاری سلێمانی ـ دا كوژرا، ئامادە و بڵاوكردووەتەوە. 
بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، گوایە زوبێر گوتوویەتی (بكوژەكەی ئاگیهان ئاكارسەل، دەناسین و دەزانین چی گوتووە و بەنیازیش بووە دوای كارەكەی بەرەو هەولێر هەڵبێت، بەڵام دەستگیر كراوە).
دەستپێك بەر لە وەڵامدانەوەی كورت و پوختی قسەكانی زوبێر، ئەوەی جێی سەرنجە "ئاوێنە"، وەك هەنگوینی لە دارا دۆزیبێتەوە، لە جیاتی كنەكردنی وردەكاریی ڕووداوێكی واقیعی كوشتن و، وردەكاریی و هەلومەرجی جێبەجێكردنی و فەرماندەر و تەگبیركەرانی، هاتووە بۆ تانەدان لە هەولێر، قسەیەكی زوبێری كردووەتە مانشێت كە مەرج نییە ڕاست بێت، ئاخر ئەو قسەیە، قسەیەكە لەبارەی نیاز و گریمانەیەكەوە كە ڕووی نەداوە، دوای ئەوە كێ دەڵێت ئەو قسەیە لەلایەن تەگبیركا‌رانەوە نەخراوەتە سەرزاری بكوژەكە؟.. لەوانەش گرنگتر؛ گەر كابرا ئەو قسەیەشی كردبێت، نیشانە و دەلیلی هیچ نییە غەیری دید و تێفكرینێكی ڕقاوی زوبێر و ئەوانەی ڕەواجی پێدەدەن. 
زوبێر و پەكەكە گەر لە خەمی ئەندامەكەی خۆیان و زانینی ڕاستییەكان بوونایە، دەبا یەخەی ئەو دەسەڵاتە سیاسی و ئەمنییە بگرن كە لە بن دەسەڵاتی ئەوان و بە بەرچاوی ئەوانەوە كوشتنەكە جێبەجێ كراوە. جێی پرسیارە؛ پەكەكە بۆچی وازی لە شوێن و كات و وردەكاریی كوشتنی ئەندامەكەی هێناوە، وازی لەوە هێناوە كێ داڵدەی بكوژەكەی داوە و چەكی لە كوێ هێناوە، كەچی لە دووی ئەو شوێنەیە كە گوایە بكوژەكە نیازی هەبووە بۆی هەڵبێت؟!..
"ئاوێنە" لە زاری زوبێرەوە دەڵێت: بكوژەكە گوتوویەتی كە بۆ كوشتنی ئاگیهان ئاكارسەل چووەتە سلێمانی و (ئەوان) پارە و هەموو شتێكیان پێداوە. دەپرسین: ئەو ((ئەوان))ە كێن و زوبێر بۆچی ناوێرێت، یان نایەوێت ناویان بێنێت؟!!.. 
پاشان؛ ئەگەر بكوژەكە گوایە نیازی هەبووە بۆ هەولێر هەڵبێت، ئەی زوبێر و پەكەكە پێمان ناڵێن بكوژەكانی دیكەی ئەندامەكانیان كێن و لە كوێن؟.. ئەرێ بكوژی كانی یەڵمازی بەرپرسی ئەورووپای پەكەكە و بەرپرسی خودی زوبێر ئایدار كێیە و لە كوێیە؟ 
حزبەكەی زوبێر، (پەكەكە) مێژوویەكی ڕەشی لە كوشتن و ڕاوەدوونان و هەوڵی ڕیسواكردنی ئەندامەكانی خۆیدا هەیە. دوور نییە، ئەم تۆمەتبەخشینەوە و بیانووپێگرتن و ناوهێنانی بێ پاساوی هەولێر، هەوڵێك نەبێت بۆ داپۆشینی لاپەڕەیەك لەو مێژووە ڕەشەیان‌!..
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
 29ی كانوونی یەكەمی 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.