Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:49

یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی ئوردنی ده‌كات

کوردستان TV
100%

یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر به‌ مه‌به‌ستی یاریكردن له‌ خولی نایابی عێراق، ئه‌مرۆ پێجشه‌م گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری ئوردنی ڕاگه‌یاند.

بە شێوەیەکی فەرمی دەستەی کارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێر گەیشتە رێکكەوتنی کۆتایی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری ئوردنی (زەید جەمال ئەبوو عابد) بە مەبەستی یاریکردن لە ریزی تیپی تۆپی پێی یانەكه‌ لە خولی نایابی عێراق.

زه‌ید جه‌مال ئەبو عابد لە دایکبووی 1993ـە و لە سێ هێڵی یاریگه‌ ده‌توانێ یاری بکات کە (هێرشبەر، دوای هێرشبەر، باڵەکانی یاریگا)ن.

یاریزانه‌كه‌ پێشتر یاریی بۆ هەریەك لە یانەکانی (فەیسەڵی، السلط، یەرمووك و شەباب ئوردن) کردووە، لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکانیش یاریی بۆ هەریەك لە هەڵبژاردەکانی (تازەپێگەیشتووان،لاوان ، ئۆڵۆمپی، هەڵبژاردەی یەکەمی ئوردن) کردووە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.