هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دۆزینه‌وه‌ی چوار ته‌رمی چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان له پارێزگای دیاله ڕاگه‌یاند.
ته‌رمه‌كان له نزیكی گۆمی حه‌مرین له شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په (90 كم باكوری رۆژهه‌ڵاتی به‌عقووبه) له سنووری پارێزگای دیاله دۆزراونه‌ته‌وه كه چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له ئێستا له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقه‌وه كرابوونه ئامانج.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی فراوانیان بۆ ڕاوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش له زنجیره چیاكانی حه‌مرین ئه‌نجام ده‌ده‌ن دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستییان له گونده‌كانی سنووری پارێزگای دیاله ئه‌نجامدابوو و به‌هۆیه‌وه چه‌ند ئه‌ندامیكی سوپا و هاووڵاتییانی گوندنشین ببوونه قوربانی.
هێزی ئاسمانی عێراق به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر مۆڵگه و شوێنه‌كانی مانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له چیای حه‌مرین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام دا و جه‌ختیان كرده‌وه كه چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی داعشیان بۆردومان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.