ئهمڕۆ پێنجشهم دوو پردی نوێ له كهندی كۆڕنیشی شاری ههولێر ئیشكردن تێیاندا تهواو كران و به فهرمی بهڕووی هاووڵاتییان كرانهوه.
ئەمڕۆ پێنجشەم ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر لە چوارچێوەی گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا هەر دوو پردى کۆڕنیشى نزیک مزگەوتى بیلال خەیلانى و شارى زیلانى لە شارى هەولێر کردەوە.
دوو پردهكه بە گوژمەى (792 ملیۆن و 272 هەزار دینار) لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر دروستكراون.
له مهڕاسیمی كردنهوهی دوو پردهكه، پارێزگاى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتووانى سنوورەکە، ڕایگەیاند: ئەمساڵ بۆ پێشگرتن لە دووبارە ڕوونەدانەوەى لافاو چەندین ڕێکار و پڕۆژە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دەستی پێ کراوە.
ئاماژهی بهوهش دا كه یەکێک لەو پڕۆژانە دروستکردنى ئەم دوو پردە بوون کە جگه لهوهى کاریگەرى دەبێت لەسەر کەمکردنەوەى لافاو لە شارەکەمان، ئاسانکاری زۆریش دەکات بۆ هاتوچۆى هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.