به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای سلێمانی ئاشكرای كرد كه له ماوه‌یه‌كی كورتی داهاتوودا كاره‌بای ناو بازاڕی شاره‌كه‌یان ده‌بێته كارت (پریپه‌ید).
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا: ئەمڕۆ پێنجشەم ئەنجامدانی کاری رێکخستنەوەی فیدەرەکانی کارەبای ناو بازاڕی سلێمانی، لەلایەن تیمەکانی هۆبەی چاکسازیی کارەبای ڕزگاری و مەڵکەنی و پارکی ئازادی ئه‌نجامدران.
ئاماژه‌شی دا كه كاری ڕێكخستنه‌وه‌ی فیده‌ره‌كان وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی کارەبای ناو بازاڕی سلێمانی بكرێته پریپەید.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.