Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:00

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ئاماری دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ماڵان ڕاده‌گه‌یه‌نێ

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ماڵانی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ تاوەکو 27ـی کانوونی یەکەمی 2022، بڕی 43 ملیۆن و 159 هەزار 600 لیتر نەوتی سپیی ماڵانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دابەشکراوه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ خستنه‌ڕووی ئاماره‌كاندا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بە پێی دوایین ئاماری وەبەرهێنانی کانزایی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، تاوەکو ئێستا 215 هەزار و 789 خێزان لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی سوودمەندبوون و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لە سنووری پارێزگای هەولێر 12 ملیۆن 813 هەزار و 200 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە، له‌م ڕێژه‌یه‌ش 64 هەزار و 66 خێزان سوودمەندبوون.
ڕاشیگه‌یاند: لە سنووری پارێزگای دهۆک 11 ملیۆن و 517 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە، 57 هەزار و 588 خێزان سوودمەندبوون.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش 18 ملیۆن و 828 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە، 94 هەزار و 144 خێزان سوودمەندبوون.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 70 ملیار دیناری بۆ کڕینی نەوتی سپی تەرخانکردووە و بەشێوەی تەندەر 320 هەزار بەرمیلی بە نرخی 284 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابینکردووە، هەروەها پاڵپشتیی حکوومەت بۆ نرخی هەر بەرمیلێک دەگاتە 65% و هاووڵاتییان تەنیا لە ٣٥% نرخەکەی دەدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.