ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م تاوانبارێك له‌نێو دادگه‌ی پارێزگای دیوانییه تێی ده‌ته‌قێنێ و له ده‌ست پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ڕاده‌كات.
پۆلیسی دیوانییه ئاشكرای كرد: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م تاوانبارێك كه تاوانبار بووه به مادده‌ی 443 له یاسای سزادانی عێراق، له‌نێو باڵه‌خانه‌ی دادگه توانیویه‌تی ڕابكات.
ڕاشیگه‌یاند: ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كان له كووچه و كۆڵانه‌كان پارێزگای دیوانییه به‌دوای تاوانباره‌كه ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ده‌ستگیری بكه‌نه‌وه.
تاوانباره‌كه پێشتر به مادده‌ی 443 له یاسای سزادانی عێراق ده‌ستگیركراوه كه یاسای دزیكردنه و سزاكه‌شی به‌گوێره‌ی كات و بارودۆخه‌كه تا ده‌ستگیركردنی 10 ساڵ ده‌ڕوات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.