Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 15:25

ئه‌ردۆگان به‌ فه‌رمی بانگهێشتی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌كات بۆ توركیا

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی توركیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد بۆ سه‌ردانیكردنی وڵاتی توركیا.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له‌ عه‌لی ڕه‌زا كۆنای باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق كرد‌.

باڵیۆزی توركیا نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی داوه‌ته‌ ده‌ست محه‌مه‌د شیاع سوودانی كه‌ تێیدا بانگهێشتی وڵاتی توركیای كردووه‌، لای خۆشییه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بانگهێشته‌كه‌ی قبووڵكردووه‌ و جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ نزكترین ده‌رفه‌تدا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات.

ئه‌ردۆگان له‌ نامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها خواستی توركیای بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی ستراتیجی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ربڕیوه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان سوودانی و عه‌لی ڕه‌زا، هه‌روه‌ها تاوتوێی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوانی عێراق و توركیا و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ئاو و وشكه‌ساڵی و پێكهێنانی لیژنه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوانیان له‌مباره‌یه‌وه‌ كراوه‌.

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌ له‌ پێدانی ئاسانكاری ڕێككاره‌كانی به‌ده‌ستهێنانی ڤیزا بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و ئه‌و ته‌كنیككاره‌ توركانه‌ی كه‌ له‌ عێراق كار ده‌كه‌ن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.