به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی به‌حره‌كه بۆ (كوردستان تیڤی) زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و درۆنه ئاشكرا كرد كه ئه‌مشه‌و له نزیك كه‌مپی جێژنیكان له سنووری شاری هه‌ولێر كه‌وتۆته خواره‌وه.
تۆڵه مه‌هدی خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی به‌حره‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی درۆنێك له شوێنێكی چۆله‌وانیدا له نزیك كه‌مپی جێژنیكان له سنووری شاره‌دێی به‌حركه سه‌ر به شاری هه‌ولێر ئاگادار كراینه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: دیار نییه كه درۆنه‌كه كه‌ی و چۆن كه‌وتۆته خواره‌وه، به‌ڵام ئێمه گه‌یشتووینه‌ته شوێنه‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كه ده‌ستبخه‌ن.
تۆڵه مه‌هدی خۆشناو جه‌ختیشی كرده‌وه كه درۆنه‌كه له چۆڵه‌وانییه‌ك كه‌وتۆته خواره‌وه و به‌و هۆیه‌وه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.