دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و درۆنه ئاشكرا كرد كه ئه‌مشه‌و له نزیك كه‌مپی جێژنیكان له سنووری شاره‌دێی به‌حركه له شاری هه‌ولێر كه‌وتبووه خواره‌وه و ڕایگه‌یاند كه درۆنه‌كه هی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بووه.
دژه‌تیرۆری كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم کاتژمێر 19:00 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵه‌وانییه‌كی نزیک جێژنیكانی سه‌ر به شاره‌دێی به‌حركه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كه‌وته خواره‌وه.
دژه‌تیرۆری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كه هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وە.
هه‌روه‌ها هاونیشتمانییانیشی دڵنیا كرده‌وه کە ڕووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە.
پێشتر تۆڵه مه‌هدی خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی به‌حره‌كه بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاندبوو: ئه‌مشه‌و له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی درۆنێك له شوێنێكی چۆله‌وانی نزیك كه‌مپی جێژنیكان ئاگادار كراینه‌وه.
ڕاشیگه‌یاندبوو: دیار نییه كه درۆنه‌كه كه‌ی كه‌وتۆته خواره‌وه، به‌ڵام تیمه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كه و خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ده‌ستبخه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی به‌حره‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه كه درۆنه‌كه له چۆڵه‌وانی كه‌وتۆته خواره‌وه و به‌و هۆیه‌وه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
وێنه‌ی ئه‌و درۆنه‌ی كه ئه‌مشه‌و له جێژنیكان كه‌وتبووه خواره‌وه:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.