وهزارهتی ناوخۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستان سزای ههڵگرتنی چهكی بێ مۆڵهت لهدوای ساڵێك له جێبهجێكردنی یاسای چهك ڕادهگهیهنێ كه بریتییه له دهستگیركردنی لهنێوان ساڵێك بۆ سێ ساڵ و پێبژاردنی لهنێوان 2 تا 5 ملیۆن دیناری عێراق.
وهزارهتی ناوخۆ به پرسیارێكی هاووڵاتییان ڕاگهیهنراوێكی بڵاو كردهوه كه دهڵێت: ئەگەر لە دوای ساڵێک لە جێبەجێکردنی یاسای چەک، واتا لە دوای تەمووزی 2023 چەکی بێ مۆڵەت بە هەر هاووڵاتییەک بگیرێت، سزاکەی چی دەبێت؟
وەڵامی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بهمشێوهیه دهبێت:-
لە دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەرچوونی ڕێنمایی ژمارە 5ی ساڵی 2022 کە ڕێنمایی جێبەجێکردنی یاسای چەک، ژمارە 2ی ساڵی 2022، دادگاکانی کوردستان کار بەو یاساییە دەکەن و ماددەی 15 لە یاساکە جێبەجێ دەکەن بەسەر هەر کەسێک چەکی بێ مۆڵەتی بەدەست بگیرێت.
لە ماددەی 15، بڕگەی یەکەم هاتووە:
هەر کەسێک بە بێ مۆڵەتی دەسەڵاتی مۆڵەتدان، دەستداریی چەکێکی ئاگرین یان تفاقی بکات، هەڵی بگرێت، بیفرۆشێت، چاکی بکاتەوە یان دەستاودەستی پێوە بکات، ئەوا بە بەندەکردن بۆ ماوەیەک کە لە (1) یەک ساڵ کەمتر نەبێت و لە (3) سێ ساڵ زیاتر نەبێت، و بە پێبژاردنێک کە لە (2000000) دوو ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (5000000) پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت.
واتا: ئەگەر هاووڵاتییەک کە ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ نەبێت و بێ مۆڵەت، چەک یان تفاق هەڵبگرێت، یان کڕین و فرۆشتنی پێ بکات، یان بێ مۆڵەت ئیشی چاککردنەوەی چەک بکات، بەم جۆرەی خوارەوە سزا دەدرێت.
سزای بەندکردن بە ماوەیەک کەمتر نەبێت لە 1 ساڵ و زیاتر لە نەبێت لە 3 ساڵ و سزای دارایی کە لە 2 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 5 ملیۆن زیاتر نەبێت.
وهزارهتی ناوخۆ داوا له هاووڵاتییان دهكات: خۆیان بپارێزن لە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت. چەکی بێ مۆڵەت ڕووبەرووی بەندکردن و سزای داراییت دەکاتەوە، جگە لەوەی چەکە بێ مۆڵەتەکەت دەستی بەسەردا دەگیرێت.
داواش دهكات: ئەگەر چەک لە ماڵەکەت هەیە، پەلە بکە و تۆماری بکە تا کاتی تۆمارکردن ماوە. پێشتر بنکەکانی تۆمارکردنمان بڵاو کردبۆوە. ئەگەر بە هەر هۆکارێک هەست دەکەیت پێویستیت بە هەڵگرتنی چەک هەیە، داوای مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ناوخۆی پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆی سنوورەکەت بکە. یان سەردانی وەزارەتی ناوخۆ بکە و داواکاری مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک پێشکەش بکە.
جهختیش دهكاتهوه كه پێویستە لە بیر نەکەین کە هەبوونی چەک لە ماڵەوە ئەگەر تا ئێستا وەکو ئامرازێک بۆ بەرگری لەخۆکردن و پاراستنی نیشتمان لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو سەیر کرابێت، ئەوە هەموو کات هەبوونی چەک دەرفەت بۆ توندوتیژی و یەکلاکردنەوەی کێشەکان لە دەرەوەی یاسا زیاتر دەکات و هەڕەشەیە لەسەر ماڵ و منداڵت ئەگەر بە دروستی مامەڵەی لەگەڵ نەکەیت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.