Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:59

پێلێی ئه‌فسانه‌ كۆچی دوایی كرد

کوردستان TV
100%

ئێدسۆن ئارانتس ناسسیمێنتۆ (پێلێ) ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیل و جیهان له‌ ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن ماڵئاوایی یه‌كجاری كرد و كۆچی دوایی كرد.

پێلێ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بوو‌ باری ته‌ندروستی ته‌واو تێكچووبوو و له‌ نه‌خۆشخانه‌كان خه‌وێنرابوو‌، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا هه‌ر به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ به‌رۆكی گرتبوو، كۆچی دوایی كرد.

پێلێ له‌ ساڵی 2021 بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی كه‌ شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن بوو، ده‌ستنیشان كرابوو و له‌و كاته‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ بارودۆخی ناته‌واو و ناجێگیر بوو.

پێلێ هاوشانی دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا ئه‌فسانه‌ی كۆچكردووی ئه‌رجه‌نتین تا ئێستا به‌ باشترین یاریزانان له‌ مێژووی تۆپی پێی جیهان داده‌نرێن، پێلێ له‌ ماوه‌ی ژیانی وه‌رزشیدا توانیبووی 3 جامی مۆندیال له‌ ساڵه‌كانی 1958 و 1962 و 1970 بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به‌ده‌ستبێنێ.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.