Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:18

نه‌ته‌نیاهۆ بۆ شه‌شه‌مجار به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌رله‌مانی ئیسڕائیل به ‌فه‌رمی ده‌نگی له‌سه‌ر كابینه‌ نوێیه‌كه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل دا و به‌مه‌ش بۆ شه‌شه‌مجار بووه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م‌‌ په‌رله‌مانی ئیسڕائیل بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ نوێیه‌كه‌ی حكوومه‌تی ئیسڕائیل به‌ سه‌رۆكایه‌تی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ كۆبووه‌وه‌.

له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ نوێیه‌كه‌دا، 63 ئه‌ندام ده‌نگیان به‌ به‌ڵی دا و له‌ به‌رامبه‌ریشدا 54 ئه‌ندام ده‌نگیان به‌ نه‌خێر دا، دوای سه‌ركه‌وتنیش نه‌ته‌نیاهۆ و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حكوومه‌تی نوێی ئیسڕائیل سوێندی یاساییان خوارد.

پارتی لیكۆد به‌ سه‌رۆكایه‌تی نه‌ته‌نیاهۆ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ڕابردووی ئیسڕائیلدا هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ چه‌ند پارتێكی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌و و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی توندڕه‌و كردبوو و به‌و هۆیه‌وه‌ توانیبووی نیوه‌ی زیاتری (64) كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبێنێ كه‌ ژماره‌یان 120 په‌رله‌مانتاره‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌میر ئۆحانا كه‌ ئه‌ندامێكی پارته‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆیه‌، به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئیسڕائیل هه‌ڵبژێردرا، ناوبراو پێشتر هه‌ریه‌ك له‌ پۆسته‌كانی وه‌زیری داد و ئاسایشی گشتی هه‌بوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.